باشترین ژینگه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستبوو، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو به سارس كۆڤید2 به خێرایی له كه‌شوهه‌وایه‌كی وشك و سارد بڵاوده‌بوویه‌وه، ئه‌ی كۆڤید19 له چ كه‌شوهه‌وایه‌كدا زیاتر گه‌شه ده‌كات.
گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه توێژه‌ران له‌سه‌ر هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له په‌نجا شاری جیهان ئاماده‌یان كردووه و هه‌شت شاریان ده‌ستنیشانكردووه، له‌وانه وهان، تۆكیۆ، تایگۆ، كوم، میلان، پاریس، سیاتڵ و مه‌درید.
توێژه‌ران تێبینیان كردووه، زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌سه‌ر هێڵی پانی 30 - 50 پله‌ن به‌ره‌و باكوور، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌شوهه‌وایان هاوشێوه بێت، كه له نێوان 5 – 10 پله‌ی سه‌دی و رێژه‌ی شێی %48 – 44 بووه و تێیاندا بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رۆژی 10ی ئازاری رابردوو گه‌یشتووه‌ته لوتكه.