نێیمار چاره‌نووسی خۆی له باره‌ی بارسێلۆنا یه‌كلایی كرده‌وه
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كارگێری یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا رازی بكات به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه نێیمۆ ئۆفه‌رێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی یانه‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و یاریزانه به‌رازیلیه‌كه سوره له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا و یاریگه‌ی كامپ ن‌و.
سه‌رچاوه‌كانی فه‌ره‌نساش ئاشكرایان كردووه نێیمار له‌م هاوینه پاریس سانجێرمان جێناهێڵێت به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و دۆخه داراییه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه به‌ڵام له ساڵی داهاتوو سانجێرمان به ناچاری ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت پێش ساڵێك له ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی و جێهێشتنی یانه‌كه‌ی به خۆڕایی.
نێیماری ته‌مه‌ن 28 ساڵ، هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 79 یاری، 68 گۆڵ و 39 ئاسیستی كردووه، له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت.