لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی پیكێ میدیاكانی هه‌ژاند
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له نوێترین دیمانه‌یدا نهێنییه‌ك له باره‌ی شاكیرای هاوژینی و بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2010 ئاشكرا ده‌كات، ده‌شڵێت: له پێناو ئیسپانیای پادشام سه‌روچاوم شكاوه.
جیرارد پیكێ یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاوبووه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له مۆندیالی 2010 زۆرینه‌ی یاریزانه كاریگه‌ره‌كان له یانه‌ی بارسێلۆنا بوون، ده‌شڵێت: چاڤی رۆڵێكی گه‌وره‌ی له مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیا بینی، به‌ڵام نابێت رۆڵی ئیكه‌ر كاسیاس و سێرخیۆ رامۆس له‌بیر بكه‌ین كه وه‌كو دوو جه‌نگاوه‌ر ده‌ركه‌وتن.
پیكێ گوتیشی: به درێژایی مۆندیال چه‌ندانجار خوێندم لێ ڕژاوه، به‌ریه‌ككه‌وتنی قورسم هه‌بووه و سه‌رچاوم شكاوه، هه‌میشه دێلی بۆسكی به یاریزانێكی بێبه‌به‌خت ناوی ده‌بردم.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا پیكێ له باره‌ی په‌یوه‌ندی سۆزداری خۆی له‌گه‌ڵ شاكیرای گۆرانبێژی كۆلۆمبی گوتی: پێش ده‌ستپێكی مۆندیال له‌گه‌ڵ شاكیرا یه‌كترمان بینی، ئه‌وكات وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك سه‌رسامی خۆمان بۆ یه‌كتر ده‌ربڕی، به‌ڵام كاتی ئه‌وه نه‌بوو هیچ قسه‌یه‌ك بۆ هاوڕێیه‌تی یه‌كتری بكه‌ین ته‌نیا پێم گوت له یاریی كۆتایی مۆندیال ده‌تبینمه‌وه، ئه‌و پێی سه‌یربوو كه ئه‌و هه‌موو متمانه‌م به تیپه‌كه‌م هه‌یه كه ده‌گاته یاری كۆتایی، به‌ڵێ دواتر له یاری پێشكۆتایی یه‌كترمان بینییه‌وه و بڕیارمان دا به‌یه‌كه‌وه بژین.
جیرارد پیكێ ته‌مه‌ن 33 ساڵ، پێشتر 103 یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كردووه، نازناوی مۆندیالی 2010 و یۆرۆی 2012ـی له‌گه‌ڵ ماتادۆره‌كان برده‌وه، دوای كۆتایی هاتنی مۆندیالی 2018 بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دا.