مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەهۆی کۆرۆنا دواخرا

ئەم دواخستنەی ئەمساڵ بێ پێشینەیە

K24 - هەولێر

بەهۆی پەتای کۆرۆنا، مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ماوەی دوو مانگ دواخرا و، بڕیاردرا لە کۆتایی مانگی شوباتی 2021 سازبکرێت.

بڕیاربوو لە 28-2-2021 مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەبچێت، بەڵام پەتای جیهانیی کۆرۆنا بووە هۆی داخستنی سینەماکان و راگرتنی کاری سینەماکاران و به‌و هۆیه‌وه‌ ئۆسكار دواخرا بۆ 25ی نیسانی رابردوو و سه‌ره‌نجام ئه‌و كاتیش نه‌كرا و دواخرا بۆ كۆتایی مانگی دیسه‌مبه‌ری داهاتوو، له‌ نوێترین بڕیاریشدا، ‌ ئەکادیمیای هونەر و زانستەکانی سینەما کە ساڵانە مەراسیمی ئۆسکار سازدەکات، رایگه‌یاند، مه‌راسیمه‌كه‌یان دواخستووه‌ بۆ 28ی شوباتی ساڵی داهاتوو.

بڕیاری سازکردنی مەراسیمەکە لە 25-4-2021 لەکاتێکدایە هێشتا زۆربەی سینەماکانی ئەمەریکا بەهۆی پەتای کۆرۆنا داخراون و، لە لۆسئەنجلس و زۆربەی شوێنەکانی دیکەی جیهان، کاری وێنەگرتنی فیلم وەستێنراوە.

بڕیارەکە وەکو وەڵامدانەوەیەکیشە بۆ ئەوانەی ترسیان هەبوو لەوەی بەهۆی کەمیی فیلمە بەرهەمهێنراوەکانی ئەمساڵ، رەنگە کێبڕکێی بەهێز نەبێت.

پێشتر مەراسیمی ئۆسکار سێجار لە ساڵانی 1938 بەهۆی هەڵسانی لافاو لە لۆسئەنجلس، 1968 دوای کوشتنی مارتن لوسەر کینگ و لە ساڵی 1981ـیش بەهۆی هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئەمەریکا رۆناڵد ریگان، دواخراوە بەڵام هەرگیز دواخستنەکە لە یەک هەفتە زیاتر نەبووە و ئەم دواخستنەوەی ئەمساڵ بێ پێشینەیە.

سه‌رچاوه‌: AFP