هیكتۆر بێلێرین: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له مان سیتی ببه‌ینه‌وه 3 هه‌زار دار ده‌چێنم
هێكتۆر بێلێرین ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئارسێناڵ به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن 3 هه‌زار دار ده‌ڕوێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كاتژمیر 10:15 خوله‌كی شه‌و، له گه‌ڕی 28ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی ئارسێناڵ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی لێدوانی ئه‌م یاریزانه‌ی ئارسناڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بێلێرین به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر له یاریگه‌ی ئیتیحاد شكست به مان سیتی بهێنن 3 هه‌زار دار ده‌چێنێت، كه ئه‌م یاریزانه بڕیاریداوه له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی خێرخوازی جیهانی كار بكات.
هیكتۆر بێلێرین له باره‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داویه‌تی ده‌ڵێت: كاتێك به منداڵی له بارسێلۆنا گه‌وره بووم، هه‌میشه كاته‌كانم له‌گه‌ڵ باپیرم له نێو باخچه و سرووشت به‌سه‌ر ده‌برد و منی عاشقی دار و دره‌خت كرد.
یانه‌ی ئارسێناڵ ئه‌م وه‌رزه خراپترین پێگه‌ی له ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ هه‌یه به به‌راوردی 20 ساڵی رابردوو، به‌و پێیه‌ی به كۆكردنه‌وه‌ی 40 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌م دێت، له ئه‌گه‌ری دۆڕاندنی ره‌نگه 3 پله‌ی دیكه‌ش بۆ خواره‌وه دابه‌زێت.