"له دوای یوڤێنتۆس كریستیانۆ به‌ره‌و ئه‌م خوله ده‌چێت"
لویس نانی هاونیشتیمانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یارییان كردووه، ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌ستێره‌كه‌ی یوڤێنتۆس له خولی ئه‌مریكا كاروانی وه‌رزشی خۆی ته‌واو ده‌كات.
لویس نانی یاریزانی پورتوگالی كه ئێستا یاری بۆ یانه‌ی ئۆرلاندۆ سیتی ئه‌مریكی ده‌كات له لێدوانێك بۆ تۆڕی هه‌واڵی ESPN، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كریستیانۆ پێش ئه‌وه‌ی واز له یاریكردن بێنێت دڵنیام دوو ساڵی له خولی ئه‌مریكا تێپه‌ڕ ده‌كات و دڵنیام به رێژه‌ی 100% سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
لویس نانی ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه پێشتر جامی یۆرۆی 2016ـی له‌گه‌ڵ پورتوگال به‌ده‌ستهێنا ده‌شڵێت: خولی ئه‌مریكا گه‌وره‌یه، شوێنێكی باش و كاریگه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانان ئه‌زموونی خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه، چونكه له هه‌موو رووییه‌كه‌وه به‌سوود بۆیان ده‌شكێته‌وه، یاریزان و راهێنه‌ری زۆر باشی تێدایه و ركابه‌رییه‌كی به‌هێز هه‌یه، بۆیه شوێنێكی گونجاوه كه كریستیانۆ دوای یوڤێنتۆس رووبكاته ئه‌مریكا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 دوای 9 ساڵ یاریكردن به درێسی ریال مه‌درید روویكرده یوڤێنتۆس، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كریستیانۆ گۆڵكاری مێژوویی ریال مه‌دریده‌وه و پێشتر له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆسیش له كۆی 76 یاری 53 گۆڵ و 14 ئاسیستی هه‌یه و له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس كۆتایی دێت.