ئه‌مه‌ریكا به‌شار ئه‌سه‌د و هاوسه‌ره‌كه‌ی سزا ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سزای نوییان به‌سه‌ر 39 كه‌س و قه‌واره‌ی سووریادا سه‌پاندووه، له‌ناو لیستی سزادراونیش ناوی هه‌ریه‌ك له به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و ئه‌سماء ئه‌سه‌دی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ن و به‌و سزایانه دیمه‌شق له پشتیوانی دارایی بێبه‌ش ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بۆ ئاشكراكردنی ناوی كه‌سانی ئامانجكراو له چوارچێوه‌ی "یاسای قه‌یسه‌ر"، پێویسته پێشبینی سه‌پاندنی سزای زۆر زیاتر له هه‌فته و مانگه‌كانی داهاتوودا به‌سه‌ر سووریادا بكرێت.
پێشتریش له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 20ی دیسه‌مبه‌ر "یاسای قه‌یسه‌ر"ی واژۆ كرد، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كه‌رته سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووری سووریا و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییانه‌ی پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن.
شه‌وی رابردووش فاسیلی نیبینزیا، نوێنه‌ری رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌اكن له گوته‌یه‌كدا له میانه‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گوتی: ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سووریادا، بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعییه له‌و وڵاته و لێدانی گورزێكی ئازاربه‌خشه له گه‌له‌كه‌ی.
H.B