لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی ده‌كه‌نه‌وه‌

"رێككه‌وتنی دهۆك بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنه‌كان ده‌بێت"
kurdistan24.net

K24 - قامشلۆ

ئه‌نه‌كه‌سه‌ و پارته‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردی له‌ باره‌ی بۆچوونێكی سیاسی هاوبه‌ش گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا (ئەنەكەسە) و پارته‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، رایانگه‌یاند "رێككه‌وتنی دهۆك وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ دانووستانه‌كان".

دوای چەند مانگێك لە دانووستان دوێنێ 18/6/2020 لە بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەمەریكا ئەنەكەسە و پارته‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردی، سەركەوتنی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنی نێوان راگەیاند، ھەردوولا ئاشكرایان كرد رێككەوتنی ساڵی 2014یان كردووەتە بنەمای رێككەوتنەكەیان.

ھاووڵاتییانی رۆژئاوای كوردستان بە گرنگییەوە لەو رێككەوتنە دەڕوانن و داوا لە ھەموو لایەنەكان دەكەن ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن.