دامەزرێنەری نێتفلیکس 120 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە خوێندکارانی رەشپێست

 K24 – هەولێر

رید هەیستینگز، یەکێک لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نێتفلیکس، لەگەڵ هاوژینەکەی بڕی 120 ملیۆن دۆلاریان بەخشییە ئەو زانکۆیانەی لە مێژوودا تایبەت بوون بە رەشپێستان بۆ پارەدارکردنی خوێندنی خوێندکاران.

رۆژی چوارشەممە (17-6-2020) هەیستینگز ئەو بڕە پارەیەی پێشکەشی هەردوو زانکۆی ئەتڵەنتا: سپێڵمان و مۆرهاوس کرد، بەشێکیشی تەرخانکرد بە سندووقی یەکێتیی پارەدارکردنی خوێندنی رەشپێستان.

ئەو دوو هاوژینە لە روونکردنەوەیەکی هاوبەشدا دەڵێن "ئێمە خوێندنمان زۆر باش بووە و دەمانەوێت یارمەتیی خوێندکاران بەتایبەتی خوێندکارانی رەشپێست بدەین بۆ ئەوەی هەمان سەرەتایان هەبێت... کۆلێژ و زانکۆکانی تایبەت بە رەشپێستان بەدرێژایی مێژوو دیار بوون، بەڵام یارمەتی و پارەدارکردنیان نەبووە".

ئەو 120 ملیۆن دۆلارە وەکو دەرماڵە لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا دەدرێتە 200 خوێندکاری رەشپێست لەماوەی چوار ساڵی زانکۆیاندا.

لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندان لە سەرتاسەری ئەمەریکا و چەندین وڵاتی دیکەی جیهان لەدژی نایەکسانی بەرامبەر رەشپێستان، کە لەدوای کوشتنی پیاوێکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی سپیپێست لە ئەمدریکا دەستی پێکرد، چەند گەورە کۆمپانیایەک شانبەشانی خەڵک داوای گۆڕینی ژیانی رەشپێستەکان دەکەن و پارەیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە.

یەکێک لەو کۆمپانیایانە، ئەپڵە کە بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ دژایەتیکردنی رەگەزپەرستی تەرخان کردووە، هەروەها کۆمپانیای گووگڵ بڕی 275 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتیدانی هونەرمەندانی رەشپێست و پارەدارکردنی کۆمپانیای بچووکی ئەفریقییە ئەمریکییەکان و چەند پرۆژەیەکی دیکەی پاڵپشتیکردن لە کۆمەڵگە، تەرخان کردووە.

AFP