كیكی: گه‌شبین نیم كه‌ بتوانین هه‌موو یارییه‌كان ببه‌ینه‌وه‌

كیكی: به‌ده‌ستهێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ قورسه‌

بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێڤییا له‌ تواناكانی سێ یاریزانی بێبه‌ش ده‌بێت، كیكی سێتیێن راهێنه‌ری یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ زه‌حمه‌ته‌ بتوانین سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ كۆبكه‌ینه‌وه‌.

پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا لیستی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ سێرجۆ رۆبێرتۆ و فرانك دێ یۆنگ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ناتوانن یاریی بكه‌ن، كه‌ جۆری ئالبا له‌ یاریی رابردووش به‌هۆی راگیرانه‌وه‌ نه‌یتوانی ئاماده‌ بێت، ساموێل ئۆمتیتی فه‌ره‌نسی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌ زه‌رده‌كانی راگیراوه‌ و له‌و یارییه‌ به‌شداری ناكات.

بارسێلۆنا به‌ 64 خاڵ له‌ پێشه‌نگی لالیگایه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ جیاوازی پێنج خاڵ له‌ پێش ریال مه‌درید ده‌بینرێت.

كیكی سێتیێن راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: ئامانجمانە لە سەرجەم ئەو یارییانەی کە ماومانە بردنەوە بەدەست بێنین و کۆی 27 خالەکە بەدەست بێنین، هەرچەندە ئەمە کارێکی قورسە، بەڵام هەموو هەوڵێکی بۆ دەدەین و یاریزانەکانی ئێمە بە گشتی توانای ئەو کارەیان هەیە و وەک خۆم گەشبین نیم بتوانین ئەو کارەمان پێ بکرێت.

كیكی گوتیشی: دوو یاریمان لەسەردەمی کۆرۆنا کردووە و لە هەردوو یارییەکەدا بردنەوەمان بەدەست هێناوە و شەش گۆڵمان کردووە و هیچ گۆڵێکمان لێنەکراوە، بە گشتی لە چاو یانەکانی دیکە باشتر یاریمان کردووە، بەڵام دووبارە دەیڵێمە بەدەست هێنانی سەرجەم ئەو خاڵانەی ماوەن کارێکی قورسە، بەڵام مەبەستم ئەوە نییە یاریزانەکان نائومێد بکەن و دەشکرێت ئەو ئامانجەمان بێتە دی.

كیكی ده‌شڵێـ: یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا قورسە و ئەوەش شتێکی ئاساییە کە بەرامبەر تیپی سێیەمی ریزبەندی ترسمان هەبێت، هەرچەندە ئامادەنەبوونی هاندەران لە بەرژەوەندی ئێمەدایه‌، لەبەر ئەوەی هاندەرانی ئەو یانەیە هێزێکی گەورەن بۆ یاریزانەکانیان و بردنەوە لەم یارییەدا ورەی یاریزانەکان بۆ بەدەست هێنانی ناسناوەکە زیاتر دەکات.