7 حاڵه‌تی مردن تۆمار كران و 224 كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (18ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020) راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (114)ی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، 7 حاڵه‌تی دیكه‌ی مردن به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوون و 223 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه‌ بوون.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ڕاگەیه‌ندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ

ژمارە (114)

1- کەرەنتین: (91 هاووڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

963 هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە 31 شوێنی جیاواز (270 هەولێر)، (4 سلێمانی)، (689 دهۆك).

2-  پشکنین: (2106 پشکنینی نوێ):

(1077 هەولێر)، (495 سلێمانی)، (398 دهۆك)، (25 هەڵەبجە)، (115 گەرمیان).

3- تووشبوو: (224 تووشبووی نوێ)

(47 هەولێر)، (134 سلێمانی، 25 گەرمیان)، (4 دهۆك)، (14 هەڵەبجە).

4- چاکبوون: (94 چاکبوون)، (67 هەولێر)، (23 گەرمیان)، (4 دهۆك).

5- مردن: (7 مردن)، (6 سلێمانی، 1 گەرمیان).

ئاماری گشتی:

* کەرەنتین (15271) هاووڵاتی (14308 دەرچوو)

* پشکنین (111949): (53897 هەولێر، (32905) سلێمانی، (24352) دهۆك، (597) هەڵەبجە).

* تووشبوون (3045)، (794) هەولێر، (2037) سلێمانی، (140) دهۆك، (74) هەلەبجە )

* چاکبوون (1217):

(421) هەولێر، (671) سلێمانی، (92) دهۆك، (33) هەڵەبجە).

* مانەوە لە نەخۆشخانە (1746):

(361 هەولێر، (1296) سلێمانی، (48) دهۆك، (41) هەڵەبجە)

* مردن (89):

(12 هەولێر، 70 سلێمانی). 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

18ی حوزەیران 2020