سامان به‌رزنجی: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 2 ملیار دیناری بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكرد

K24 – هه‌ولێر:
له كۆنفرانسێكی میدیاییه‌دا، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، نیگه‌رانین له ره‌وشی سلێمانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به په‌رۆشه‌وه چاودێری ره‌وشی سلێمانی ده‌كات و بڕیاری داوه بوودجه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ناكاوی بۆ بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ته‌رخان بكات.
سامان به‌رزنجی گوتیشی: له سه‌ره‌تای كۆرۆناوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به په‌رۆشه‌وه بێ كه‌مته‌رخه‌می رێكاری زۆر پێویستی گرته به‌ر بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و تا راده‌یه‌كی زۆر باش توانرابوو ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
گوتیشی: تا رۆژانی پێش جه‌ژن هه‌موو رێكاره‌كان زۆر به رێكوپێكی جێبه‌جێ ده‌كران تا وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتی دایه یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی هه‌لومه‌رج و پێویستی ژیان هه‌ندێك ئاسانكاری بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌یانی ژماره 39 و 41ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان ره‌وشی كۆرۆنا مه‌ترسیدار تر بوو و ئاماره‌كان هه‌ڵكشان.
روونیشیكرده‌وه، تا ئه‌مڕۆ 2872 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه 1525 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان له ژێر چاودێریدان و 82 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و رێژه‌ی مردن گه‌یشتووه‌ته %3.7.
له باره‌ی سلێمانیشه‌وه گوتی: به داخه‌وه نیگه‌رانین له‌و ره‌وشه‌ی له سلێمانی هه‌یه و %67ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و مردن له سلێمانی تۆمار كراوون و ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خودی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. هه‌ر بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 2 ملیار دیناری دیكه‌ی بۆ بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ته‌رخانكرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته بكرێت له پێناو رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا.
ئاشكراشیكرد، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سنووری سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌به‌رچاونه‌گرتنی مه‌ترسییه‌كان و ره‌چاونه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له بازگه و ده‌روازه سنوورییه‌كان و ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه هات، كه رێنماییه‌كان به هه‌ند وه‌رنه‌گیران و متمانه لاواز كرا و رێكاره‌كان به خاوی جێبه‌جێ كران.