پێنتاگۆن: وه‌ڵامی كۆریای باكوور ده‌ده‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان گرتووه‌ته به‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كۆریای باكوور.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسیا و زه‌ریای هێمن، دێڤید هێلفی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور هاوپه‌یمانییه‌كی به‌تینمان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كۆریای باكوور.
رۆژی 16ی ئه‌م مانگه، كۆریای باكوور به بڕیارێكی كتوپڕانه نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو كۆریای ته‌قانده‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كان و داخستنی ده‌رگای وتوێژ به رووی كۆریای باشووردا.
كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه، ئه‌گه‌ر كۆریای باشووری دراوسێی ده‌ستهه‌ڵنه‌گرێت له ناردنی پڕوپاگه‌نده بۆ وڵاته‌كه‌ی، له رێككه‌وتنی سه‌ربازی نێوانیشیان ده‌كشێته‌وه.