پاسداران: مووشه‌كی سه‌رووی ده‌نگ درووست ده‌كه‌ین

نه‌وه‌یه‌كی نوێی مووشه‌كی به‌رهه‌م ده‌هێنێت

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی كۆماری ئیسلامی ئێران، حسێن خانزادی، رایگه‌یاند، نزیكبووینه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی بتوانین نه‌وه‌یه‌كی نوێی مووشه‌كی سه‌رووی ده‌نگ به‌رهه‌م بهێنین.

خانزادی راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پرسی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی "هایبه‌ر سۆنیك"ی خستووه‌ته‌ به‌رنامه‌ كارییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: بزوێنه‌ری مووشه‌كه‌كانی هێزی ده‌ریایی كۆماری ئیسلامی ئێران گۆڕانی زۆر گه‌وره‌یان به‌ خۆوه‌ بینیوه‌ و به‌رگه‌ی پله‌یه‌كی زۆر گه‌رم و ماوه‌یه‌كی زۆریش ده‌گرن.

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، هه‌وڵه‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه‌ كه‌ بتوانن گۆڕانكاری له‌ سیستمی پێدانی سووته‌مه‌نی مووشه‌كه‌كان و كه‌شتیوانی هێزی ده‌ریایی ئێرانیش بكه‌ن.

روونیشیكرده‌وه‌، ئێستا مووشه‌كیان هه‌یه‌ تا مه‌ودای 300 كیلۆمه‌تر نیشانه‌ ده‌پێكێت و مووشه‌كی سه‌رووی ده‌نگی به‌رهه‌م ده‌هێنن.