کەریم بێنزیما چەند ریکۆردێکی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد

رکابەری کریستیانۆ و گەورەکانی مێژووی یانەکەی دەکات

 

کەریم بێنزیما گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی ریال مەدرید ئیسپانی بە تۆمار کردنی دوو گۆل بەرامبەر ڤالێنسیا توانی ببێتە پێنجەم گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیە.

کەریم لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا لە گەڕی 29ی لالیگا توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و بەم دوو گۆڵە کۆی ژمارەی گۆڵەکانی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان گەیاندە 423 گۆڵ وبووە پێنجەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی و پێش فرانس پوشکاش گۆڵکاری پێشووی یانەکەی کەوتەوە. هەروەها ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا کۆی گۆڵەکانی لە 20 گۆڵ تێپەڕاند و هەشتەم وەرزە لەسەر یەک ئەم ژمارەیە تۆمار دەکات و لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ و دی ئیستیفانۆ سێیەم یاریزانە ئەم ریکۆردە تۆمار دەکات.

بێنزیما لە لالیگا ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ شاهانەکان گەیاندە 164 خاڵ بە هاوبەشی لەگەڵ هۆگۆ سانچێزی گۆڵکاری پێشووی ئەو یانەیە پلەی پێنجەمی باشترین گۆڵکارانی مێژووی لالیگای یانەکەیان گرتووە.