بایرن میونشن ئامادەیە دەستبەرداری یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی بێت

هەردوولا لەسەر موچەی ساڵانە کێشەیان هەیە

داڤید ئالابا، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیە چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی ئەم وەرزە بە شێوەیەکی یەکجارەکی ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و چەندین یانەی گەورەشل لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 27 ساڵە.

 

رۆژنامەی وەرزشی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووە بەرگریکارە نەمساییە لەم ساڵانەی دواییە یەکێک لە باشترینەکانی یانەکەی بووە و لەم چەند ساڵەش چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەیانداوە، بەڵام کارگێری یانە ئەڵمانیەکە هەموو جارێک رەتیکردووە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت، هەرچەندە پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ یانەکەی جێبێڵێت، سەرەرای ئەوەی یانەکەی ئامادەیە گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2025 نوێ بکاتەوە، بەڵام هەردوولا لەسەر موچەی ساڵانە تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکیان نەبووە، هەربۆیە دەنگۆی جیابونەوە لە یانەکەی هەیە.

ئالابا ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و بایرن میونشنیش دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەستبەرداری بێت، ئەگەر نەگەیشتنە رێکەوتن بۆ ئەوەی سوود لە دەستبەردار بوونی ببین و نرخیشی بە 50 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.