فەرمی: پاڵێواروانی باشترین یاریزانی بۆندزلیگا دیاریکران

حەوت یاریزان رکابەری لەسەر خەڵاتەکە دەکەن

دوای یەکلایی بونەوەی نازناوی ئەم وەرزەی بۆندزلیگای ئەڵمانیا و پاڵەوان بوونی بایرن میونشن پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەو وڵاتە ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە پاڵێوراون بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی باشترین یاریزان.

ماڵپەری فەرمی بۆندزلیگای ئەڵمانیا ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە رکابەری بەدەست هێنانی خەڵاتی باشترین یاریزان بۆ وەرزی 2019 - 2020 دەکەن و ژمارەیان حەوت یاریزانن و لە یانەی بایرن میونشن هەر یەکە لە رۆبیرت لیڤاندۆڤسکی و هەروەها سێرج گنابری پاڵێوراون و لە بورووسیا دۆرتمۆندیش ئێرلینگ هالاند و هەروەها جەیدۆن سانچۆ رکابەری لەسەر خەڵاتەکە دەکەن، تیمۆ ڤێرنەری یاریزانی لایپزیگیش کە وەرزی داهاتوو درێسی یانەی چێڵسی لەبەر دەکات پاڵێواروە و یەکێکی دیکەشیان کای هاڤێرتزی گۆڵکارە لاوەکەی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنە و هەروەها ئەمین هاریت لە یانەی شاڵکە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتەکە.

بریارە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی بۆندزلیگای ئەڵمانیا کە تەنها دوو یاریی ماوە، ناوی باشترین یاریزانی ئەم وەرزە دیاریی بکرێت و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆڵەندی بایرن بەهێزترین بەربژێرە.