دوو تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – سلێمانی:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، دوو تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
په‌یامنێری كوردستان24 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ته‌ندروستی شاری سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ردوو كۆچكردووه‌كه دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
روونیشیكرده‌وه، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان پیاوە تەمەنی 70 ساڵە و ئەوی دیکەیان ئافرەتە تەمەنی 83 ساڵە.
ئاماری مردن له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكشاوه و له راگه‌یه‌ندراوی 24 كاتژمێری خۆیدا، كه دوێنێ بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 82 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و رێژه‌ی مردن له كۆی ژماره‌ی تووشبووان، %3.7ـه.