زانیاری لەبارەی تەندروستی فەرماندەی پۆلیسی كەركووك ئاشكرا دەكرێت
K24 - كەركووك
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای كەركووك تووشی كۆرۆنا بووە و زانیاری لەسەر باری تەندروستی ئاشكرا دەكرێت.
لە راگەیەندراوێكدا وتەبێژی پۆلیسی كەركووك ئاشكرای كرد، بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا باری تەندروستی لیوا عەلی کەمال فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانه كراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای چاودێریکردنی لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی و پزیشکەكان و پێدانی پلازما و باری تەندروستی جێگیرە.