لە سەیدسادق کەسێک بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کەسێکی دیکە لە سەید سادق گیانی لەدەستدا

K24-  سلێمانی:

دیاری رەفیق، قایمقامی سه‌یدسادق بە کوردستان24ی راگەیاند، کەسێکی دیکە  لە قەزای سەیدسادق کە تەمەنی 63  ساڵە بەهۆی کۆرۆنا ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

راشیگەیاند، ئەمە دووەم کەسە لەو قەزایە بەهۆی کۆرۆنا گیان لەدەست دەدات.