خولی فه‌ره‌نسا به به‌شداریی 20 یانه و به ئاماده‌بوونی هانده‌ران ده‌ستپێده‌كات
ئه‌نجوومه‌نی خولی فه‌ره‌نسا به ده‌نگی 23 له ئه‌ندامانی بڕیاریدا وه‌رزی نوێی لیگ وه‌ن هه‌روه‌كو خۆی به به‌شداری 20 یانه ده‌ستپێبكات، حكومه‌تی فه‌ره‌نساش بڕیاریدا له 11 مانگی داهاتووه‌وه به مه‌رج ده‌رگه‌ی یاریگه‌كان به‌رووی هانده‌راندا بكرێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی خولی فه‌ره‌نسا 23 ئه‌ندام ده‌نگیان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه ژماره‌ی یانه به‌شداربووه‌كان وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، كه چه‌ند یانه‌یه‌ك داوایان كردبوو له وه‌رزی نوێ 22 یانه به‌شداری بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی دادگه‌ی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دابه‌زینی یانه‌كانی ئامیان و تۆڵۆز هه‌ڵپه‌سێرێت، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نه‌كه رایگه‌یاندووه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه.
هه‌ریه‌كه له ئامیان و تۆڵۆز دوای هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌ی لیگ وه‌ن و ده‌ستنیشانكردنی پاریس سانجێرمان به پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه له داگه‌ی نیشتمانی فه‌ره‌نسا تانه‌یان له بڕیاره‌كه‌دا و داوایان كرد كه بۆ خولی پله‌دوو دانه‌به‌زێنرێن و وه‌رزی نوێش به به‌شداری 22 یانه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌یان ره‌تكرایه‌وه.
له بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ریشدا بۆ هانده‌رانی لیگ وه‌ن، ئه‌نجومه‌نی به‌رگری و ئه‌منی نیشتمانی فه‌ره‌نسا به سه‌رۆكایه‌تی ئیمانوێل ماكرۆن بڕیاریدا له 11 مانگی داهاتوو ده‌رگه‌ی یاریگه‌كان به‌رووی هانده‌ران بكرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌و وڵاته كه‌م بوویه‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه له دووشه‌ممه‌ی داهاتوو چالاكییه وه‌رزشییه به كۆمه‌ڵه‌كان له فه‌ره‌نسا ده‌ستپێبكاته‌وه.
له‌سه‌رتای كرانه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی یاریگه‌كان رێگه ده‌درێت ته‌نیا 5 هه‌زار هانده‌ر له یاریگه ئاماده‌بن، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه و له كۆتاییه‌كانی مانگی هه‌شتیش به‌پێی دۆخه‌كه ژماره‌ی هانده‌ران زیاتر ده‌كرێت، به‌م بڕیاره‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه هانده‌ران بتوانن له یاریی كۆتایی جامی فه‌ره‌نسا و جامی رابیته‌ی پیشه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌بن، جگه له ئاماده‌بوونی هانده‌ران له یارییه دۆستانه و ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كان.