ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح لە بەغدا

"رێگەچارەکانی دەربازبوون لە قەیرانی ئابووریی عێراق خرانەڕوو"

 

 K24 – بەغدا

بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و رێگەچارەکانی دەربازبوون لە قەیرانی ئابووریی عێراق خرانەڕوو.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/6/2020 له‌ به‌غدا د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک كۆماری عێراقی فیدراڵ، پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە " له‌ کۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور و له‌ ڕێگه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شه‌وه‌ دووپات كرایه‌وه‌، به ‌شێوه‌یه‌ك كه‌ مافی ته‌واوی عێراقییه‌كان پارێزراو بێت و دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بهێنێت".

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەپێی راگەیەندراوەکە "چاره‌سه‌ره‌ خوازراوه‌كان بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌یرانی ئابووریی عێراق خرانه‌ ڕوو، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌".