مۆتە فرۆشێک گاڵتە بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

مۆتە فرۆشەکە خەڵکی شاری ناپۆلیە

دوای دۆڕانەکەی یۆڤێنتۆس لە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر ناپۆلی، رەخنەیەکی زۆر ئاراستەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری پۆرتوگاڵی ئەو یانەیە کرا، هەندێ کەسیش بە گاڵتەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەیان هەبووە بەرامبەر یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە.

مۆتە فرۆشێکی شاری ناپۆلی لەسەر یەکێک لە ساردەمەنیەکانی وەکو تەنز نوسیویەتی '' بە تامی 7Cr بە هۆی کەمی کاپ کە مەبەستی قاپە تەنها بە کێکەوە هەمانە ''. ئەو هاندەرەی ناپۆلی لەسەر ئەو مۆتەیەی دیزاینی یانەی یۆڤێنتوسی کردووە هەروەها لەسەر پارچە دڵێک ناوی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەی نوسیوە.

دوای یارییەکەش خودی دۆن گلەیی لە شێوازی یاریی و پلانەکانی یانەکەی هەبووە و چاوەڕێش دەکرێت بە هۆی ئەنجامە خراپەکان ماوریسیۆ ساری لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دوور بخرێتەوە.