پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
K24- سلێمانی:
سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی بۆ کوردستان24ی ئاشکرا کرد، ئەمڕۆ پێنج ھاووڵاتی کە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند، ھەر پێنج قوربانییەکە، پیاون و یەکێکیان خەڵکی سلێمانیە ئەوانی دیکە خەڵکی قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانین؛ هەروەها دوان لەوانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان 38 ساڵە و ئەوانەی دیکەش تەمەنیان 40، 55 و 70 ساڵن.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی چەند جارێک هۆشداریی داوە کە کۆرۆنا لە سلێمانی بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە و داواش دەکات هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.
لای خۆیەوە د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 67%ی تووشبووان و حاڵهتهکانى گیانلهدهستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لهپارێزگاى سلێمانیین.
H.J