بەڤیدیۆ.. ئەحمەد رازی باسی مردنی خۆی دەکات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/93147032-1773-4311-8e7c-ef127c759615/98765.ism/manifest

K24 – هەولێر

ئەحمەد رازی، ئەفسانەی تۆپی پێی عێراق کە بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، کە باسی مردن و کۆتایی خۆی دەکات.

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا کە لەدوای مردنی ئەحمەد رازی سۆشیاڵ میدیاکانی تەنی، ئەفسانەکەی تۆپی پێی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا دەردەکەوێت کاتێک سەیری وێنەیەک دەکات، لە سەری نووسراوە "خوالێخۆشبوو ئەحمەد رازی" و، بە پێکەنینەوە رای خۆی لەبارەی مردن دەردەبڕێت.

ئەحمەد رازی دەڵێ "گرنگترین شت باشیی کۆتاییمانە، بەجۆرێک خوا لەلای خۆی قبوڵمان بکات. هیچ کەسێک نییە لە مردن نەترسێت، بەڵام مردن حەقە و گرنگترین شت ئەوەیە بۆ مردن ئامادەبین و گۆڕمان لەڕێگەی رازیکردنی خوا لەخۆمان ئامادەکردبێت".

تەرمی ئەحمەد رازی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 21-6-2020) لە گۆڕستانیکی تایبەت بە قوربانییانی کۆرۆنا لە بەغدا نێژرا، دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستی بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.