ئۆپراسیۆنه‌كانی تاران: ره‌وشی پایته‌خت زۆر ئاڵۆز و سه‌خته
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی ئۆپراسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له تاران، عه‌لی ره‌زا زاڵی، رایگه‌یاند، نیوه‌ی دانیشتوانی تاران رووبه‌ڕووی مه‌ترسی تووشبوون به كۆرۆنا ده‌بنه‌وه.
گوتیشی: له سه‌دا 11ی دانیشتوانی تاران تا ئێستا پابه‌ند نین به رێنماییه‌كانی دووربوون له یه‌ك و دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و له هه‌ندێك ناوچه ئه‌و رێژه‌یه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ له‌سه‌دا 9.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه، گوتیشی: ره‌وشی تاران ئاڵۆز و سه‌خته. به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێداویستی پزیشكی پێویستیان دابین كردوون و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی هه‌ن، كه‌موكوڕی له‌و رووه‌وه نییه.
ژماره‌ی دانیشتوانی تاران 15 ملیۆن كه‌سه. سه‌ره‌ڕای بوونی په‌تای كۆرۆنا بازاڕ و فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان جمه‌یان دێت له خه‌ڵك.