تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ڵه‌بجه:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه مردنی تووشبوویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سنووری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
دكتۆر ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی مردووه پیاوه و ته‌مه‌نی 53 ساڵه و دانیشتووی سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و خه‌واندنی له نه‌خۆشخانه، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی ئه‌مشه‌و گیانی له‌ده‌ستدا.
H.B