چوار کەس بەهۆی هەڵسانی لافاو لە تورکیا گیانیان لەدەستدا

K24 – هەولێر
بەلایەنی کەمەوە چوار کەس لە شاری بورسای رۆژئاوای تورکیا بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی زۆریی رێژەی بارانبارینی دوێنێ لە ناوچەکە لافاوە هەڵساوە. درەنگانی شەوی رابردوو (یەکشەممە، 21-6-2020) یەعقووب جانبۆڵات، پارێزگاری بۆرسا رایگەیاند "دوو کەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بێسەروشوێن بوون".
هەروەها بەگوتەی تیمەکانی فریاکەوتن کە بەدوای کەسە بێسەروشوێنەکان گەڕاون، تەرمی دوو کەسی دیکەشیان دۆزیوەتەوە کە بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە.
لافاو لە ناوچەی کەستەل هەڵساوە و جوڵەی لە ناوچەکانی دەوروبەریشی پەکخستووە. بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵو "257 کەس کە لەنێویاندا 134 جەندرمە هەن، بەشوێن بێسەروشوێنەکاندا دەگەڕێن".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)