سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل: ژماره‌ی ئه‌و كۆشكانه‌ی كه‌نداو نازانم كه سه‌ردانم كردوون

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئیهود ئوڵمرت رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیدا هه‌یه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT) سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل، ئیهۆد ئۆڵمرت گوتی: نامه‌وێت كه‌س تووشی ئیحراجی بكه‌م، به‌ڵام ده‌ڵێم په‌یوه‌ندی نا ره‌سمیمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵات هه‌یه، كه راسته‌وخۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسیمان له‌گه‌ڵیان نییه.
گوتیشی: كاتێك له كۆنگره‌ی ئه‌ناپۆلیس، قسه‌م ده‌كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه چه‌پڵه‌ی بۆ لێدام و له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حره‌ین و میرنشینی عومانیش په‌یوه‌ندیمان هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ میری پیشووی قه‌ته‌ر، له پاریس به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كۆبوومه‌وه و سه‌ردانی زۆریشم بۆ میسر و ئه‌رده‌ن كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئۆڵمه‌رت گوتی: نازانم ژماره‌ی ئه‌و كۆشكانه چه‌نده كه له وڵاتانی كه‌نداو سه‌ردانم كردووه و هه‌ندێك خانووی جوانم بینیوه.