تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
K24- سلێمانی:
سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی بۆ کوردستان24ی ئاشکراکرد، کەمێک پێش ئێستا پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ کە دانیشتووی کەلارە و ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ گیانی لەدەستدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پزیشکانی سلێمانی داوا لەو کەسانە دەکەن کە تووشی کۆرۆنا بوون و چاکبوونەتەوە، پلازمای خوێنیان ببەخشن تاوەکو ژیانی ئەو تووشبووانە رزگار بکەن کە تەندروستیان ناجێگیرە.
بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی، رێژەی مردووان زیاتر و بە گووتەی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، 67% حاڵەت و مردنەکان لە پارێزگای سلێمانینن.