ئەو مووشەکەی ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرا "زیانێکی ئەوتۆی نەبوو"
K24 - بەغدا
بۆ جاری شەشەم لەماوەی دوو هەفتەدا مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا کە لە گوندێکەوە ئاراستە کرابوو، لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتە خوارەوە.
سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئێوارەی دووشەممە (22-6-2020) رایگەیاند "مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتەخوارەوە. مووشەکەکە لە گوندێکی رۆژئاوای بەغداوە ئارستە کراوە".
بەپیی بەیاننامەکەی سوپای عێراق، مووشەکەکە نەبووەتە هۆی زیانی گیانی و زیانی مادیشی کەم بووە.
کەوتنی مووشەکی جۆری کاتیۆشا و هاوەن لە ناوچەی سەوزی بەغدا و نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، شتێکی دەگمەن نییە و رووداوێکە، بەردەوام دووبارە دەبێتەوە.