تەقینەوەیەک لە سەرێ کانی روویدا و چوار کەس گیانیان لەدەستدا

kurdistan24.net

K24 - سەرێ کانی

لە گوندی تەل حەلەفی سەرێ کانی لە رۆژئاوای کوردستان لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی سانای فەرمیی حکومەتی سووریا رایگەیاند، ئەمڕۆ (سێشەممە، 23-6-2020) "لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە تەل حەلەف ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی".

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، چوار کەس بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی زۆریی ژمارەی بریندارەکان، چاوەڕێ دەکەن، ژمارەی کوژراوان زیاتر بێت.

لەدوای کۆنترۆڵکردنی سەرێ کانی لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی پاڵپشتییان دەکات، ژمارەی تەقینەوەکان لە سەرێ کانی زیاد بوون و، هەر لە گوندی تەل حەلەف لە 6ـی ئەم مانگە، لەئەنجامی تەقینەوەیەکی دیکەدا 10 کەس بریندار ببوون.