عهرهبی هاورده جارێكی دیكه ههڵیانكوتایه سهر جووتیارانی كورد له ناحیهی سهرگهڕان
K24- كهركووك:
عەرەبە هاوردەکان جارێکی دیکە هەڵیانکوتاوەتە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان و بە گرێبەستێکی سەردەمی رژێمی پێشوو دەیانەوێت زەوی و زاری جووتیارانی کورد داگیربکەن.
ئەوان بە پشت بەستن بە دوو نووسرای بەڕێوەبەری کشتووکاڵی سەرگەڕان و بەڕێوەبەری شارەدێی سەرگەڕان، داوای زەوییەکان دەکەن، جووتیارانی کوردیش لەگەڵ رەتکردنەوەی تەعریب داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کورد دەکەن، لە گێچەڵی عەرەبە هاوردەکان رزگاریان بکەن.
یەکێک لەنووسراوەکان کە پشتگیری عەرەبە هاوردەکان دەکات، بەڕێوەبەری شارەدێی پردێ کردوویەتی، کە هاوکات بەڕێوەبەری شارەدێی سەرگەڕانیشە و داوا لە پۆلیسی خۆجێیی دەکات، کە رێگری لە جووتیارانی کورد بکەن، بهوهی کە نابێت زەوییەکانیان بەکاربهێنن، کوردستان24چەندجارێك پەیوەندی بە ناوبراوەوە کرد بۆ ئەوەی بۆچوونی لەسەر بابەتەکە وەربگرێت، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.
H.B