ته‌نیا له یه‌ك وه‌زاره‌تی عێراقدا 18 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دوو مووچه هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ رایگه‌یاند، ته‌نیا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقدا 18 هه‌زار مووچه‌خۆری دوو مووچه هه‌ن.
ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسی میدیایی هه‌فتانه‌یدا، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ ئاشكرایكرد، كه دوو مووچه‌یی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه و ته‌نیا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقدا 18 هه‌زار كه‌س دوو مووچه‌یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێكهێنراوه و تا ئێستا دڵنیا بووینه‌ته‌وه، له‌وه‌ی 5 هه‌زار دوو مووچه‌یی هه‌بووه و به‌دواداچوون به‌رده‌وامه و تابێت له عێراقدا هیچ فه‌رمانبه‌رێكی دوو مووچه بمێنێت.
له باره‌ی كۆرۆناشه‌وه، گوتی: سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ته‌ندروستی، حه‌سه‌ن ته‌میمی ده‌ستئاوه‌ڵا كردووه، له‌وه‌ی چی پێویسته بیكات بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و په‌تایه.
روونیشیكرده‌وه، عێراق له ئیماراته‌وه بڕێك یارمه‌تی و كۆمه‌كی پزیشكی بۆ دابینكراوه.