قایمقامی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بووە

زانیاری لەبارەوە ئاشکرا دەکرێت

K24- سلێمانی:

ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی بەکوردستان24ی راگەیاند، نزیکەی 10 رۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئێستا خۆی کەرەنتین کردووە.

راشیگەیاند، ئێستا چارەسەر وەردەگرێت و تەندروستی جێگیرە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە قایمقامی سلێمانی لە میدیاکان دەرنەکەوتووە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، هۆکارەکەشی بۆ پابەند نەبوونی هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە.

وەزیری تەندروستی هەرێمیش دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوای جەژنی رەمەزان بۆ دەروازە سنوورییەکان دەگەڕێنێتەوە.

H.J