چوار هاووڵاتی دیکە بەهۆی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا
K24- سلێمانی:
سەرچاوەیەک لەتەندروستی سلێمانی بۆ کوردستان24ی ئاشکرا کرد، ئەمڕۆ چوار ھاووڵاتی دیکە کە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە دوو ئافرەت و پیاوێک پێکهاتوون کە تەمەنیان 39 ساڵ و 43 ساڵ و 60 ساڵن، قوربانی چوارەمیش زانیاری لەبارەوە ئاشکرا نەکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوو لە قوربانییەکان خەڵکی سلێمانین و یەکێکی دیکەشیان خەڵکی پێنجوێنە.
H.J