ئەسعەد شەیبانی: ڕژێمی ئەسەد زۆر ستەمی لە کوردەکان کردووە

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی کوردی لە سووریا لەسەر دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد تووشی ستەم و ئازار بووە.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتیی سووریا لە پلاتفۆڕمی 'ئێکس' پەیامێکی بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە و گوتی: "کورد لە سووریا جوانی و درەوشاوەیی بە گەلی سووریا بەخشیووە، کۆمەڵگەی کوردی لە سووریا لەسەر دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد تووشی ئازار و ستەم بووە."

گوتیشی: "ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بنیاتنانی وڵاتێک کە هەمووان هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن."

یەکشەممە، 29-12-2024، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا، "کورد بەشێکی دانەبڕاون لە پێکهاتەکانی سووریا." ئاماژەی بەوەش کرد، "ئامادەکردن و نووسینی دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا ڕەنگە نزیکەی سێ ساڵ بخایەنێت، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیش ڕەنگە پێویستی بە چوار ساڵ هەبێت."