پاڵه‌وانێكی كورد به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
محه‌مه‌د یاسین پاڵه‌وانی كوردی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی سوید گیانی له‌ده‌ستدا.
محه‌مه‌د یاسین ساڵانێكی زۆره له ئه‌ورووپا نیشته‌جێیه و مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه دواجار گیانی له‌ده‌ستدا.
محه‌مه‌د یاسین پاڵه‌وانێكی ناسراوی هه‌ولێره و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی خاوه‌نی چه‌ندان مێدالیای جۆراوجۆره و تاكه وه‌رزشوانه له‌سه‌ر ئاستی عێراق له 1984 پله‌ی چواره‌می له ئۆڵمپیكی لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێنا، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی تاكه یاریزانه 50 مێدالیای زێڕ و زیوی له پاڵه‌وانێتیه‌كانی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی به‌ده‌ستهێناوه.