ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ریزه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له گه‌رمیان ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ئیداره‌ی گه‌رمیان ژماره‌ی ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستیی ئاشكرا كرد، كه تا ئێستا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، دكتۆر سیروان محمەد، بەڕیوبەری تەندروستی گەرمیان رایگه‌یاند، تا ئێستا 55 پزیشك، كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری كه‌رتی ته‌ندروستی له سنووری ئیداره‌كه‌یان تووشی ئه‌و په‌تایه بوونه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان و مردووانی كۆرۆنا، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان راگه‌یاند.
H.B