سێرخیۆ ئەگوێرۆ بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری بۆ کرا

وادەی گەڕانەوەی دیار نیە

سێرخیۆ ئەگوێرۆ, گۆڵکاری مێژوویی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری بۆ کرا.

پاش ئەوەی سێرخیۆ ئەگوێرۆ گۆڵکاری مێژووی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر بێرنلی لە چۆکیدا تووشی پێکان بوو، ئەمڕۆ لە شاری بارسێلۆنا لەلایەن رامۆن کۆگارت کە ئەم ساڵانە دواییە زۆربەی یاریزانە بەناوبانگەکان چارەسەری لای ئەو وەردەگرن نەشتەرگەری بۆ کرا و دوای نەشتەرگەرییەکەش یاریزانەکەی تانگۆ وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی باری تەندروستی جێگیرە و بەم زووانە دەست بە راهێنانە سەرەتاییەکانی دەکاتەوە.

پێپ گواردیۆلا بەرێوەبەری هونەری ستیزن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی رایگەیاندووە تاوەکو ئێستا وادەی گەڕانەوەی ئەگوێرۆ دیار نیە و نازانن ئەو یاریزانە کەی دەگەڕێتەوە یاریگەکان.