سێ کەسی دیکە لە یانەکانی ئینگڵاند تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

ناوەکانیان و یانەکانیان ئاشکرا نەکراوە

سێ کەسی دیکە لە یانەکانی چامپیۆن شیپی ئینگلیزی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند بڵاویکردەوە لە بەردەوامی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دوو هەزار و 858 یاریزان، راهێنەران و کارمەندانی یانەکانی چامپیۆن شیپ، دەرکەتووە کە سێ کەسی دیکە تووشی ئەو پەتایە بوونە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی ئەو کەسانە و یانەکانیان ئاشکرا نەکراوە.
ئەم سێ کەسە دوای پۆزەتیڤ بوونی ئەنجامەکانیان کەرەنتین کراون و دوای هەفتەیەکی دیکە دوو پشکنینی دیکەیان بۆ دەکرێت، ئەو کات ئەگەر دەرکەوت سەڵامەتن، ئەوا لە کەرەنتینە دەردەچن.