ته‌ندروستی جیهانی: هه‌فته‌ی داهاتوو ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا ده‌گاته 10 ملیۆن كه‌س
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دا له مه‌ترسی هه‌ڵكشانی له راده‌به‌ده‌ری كۆرۆنا و رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو ژماره‌ی تووشبووان ده‌گاته 10 ملیۆن كه‌س.
به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی جیهانی، تیدروس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، رایگه‌یاند، مانگی رابردوو، چوار ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كرابوون، پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و ژماره‌یه بگاته 10 ملیۆن كه‌س.
تا ئێستا له جیهاندا كۆرۆنا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدا 477 هه‌زار و 750 كه‌س.
له ئێستادا 9 ملیۆن و 279 هه‌زار و 310 كه‌س له 196 وڵاتی جیهان تووشی كۆرۆنا بوون.