دوو تووشبووی کۆرۆنا لە سەیدسادق گیانیان لەدەستدا
K24 - سەیدسادق
دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ژن و پیاوێکی تەمەن 52 و 55 ساڵن، لە سەیدسادق گیانیان لەدەستدا.
قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 25-6-2020) لە راگەیەندراوێکدا گیانلەدەستدانی ئەو دوو کەسەی ئاشکرا کرد، کە یەکێکیان دانیشتووی نێو قەزای سەیدسادقە و ئەوەی دیکە دانیشتووی ناحیەی سرووچکی سەر بە قەزاکەیە.
بە گیانلەدەستدانی ئەو دوو کەسە، کۆی ئەوانەی لە قەزای سەیدسادق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە حەوت کەس، تائێستاش ئامارێکی ورد لەبارەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سنووری سەیدسادق بەردەست نییە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
دوو توشبوی تر به ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا، که ژنێکی تهمهن (٥٢) ساڵه و دانیشتووی قهزای سیدسادقه ، لهگهڵ پیاوێکی تهمهن (٥٥) ساڵ که دانیشتوی ناحیهی سروچکی سهر به قهزای سیدسادق ، پاش داخڵ بوونیان بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەست دا ، لە ئێستادا تیمێکی تایبەت بە ناشتنی مردوانی کۆرۆنا سەرگەرمی بە خاک سپاردنیانن
ئهمه حهوتهمین حاڵهتی گیان له دهست دانه له قهزای سیدسادق.
پاش، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان، داواکارین له هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، خۆپارێزی تهواوی بکهن.
ڕاگهیاندنی
قائمقامێتی قهزای سیدسادق
25-6-2020