مۆدریچ و مێندی بەشداری یاریی داهاتووی ریال مەدرید ناکەن

بە هۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانیان

ریال مەدرید لە گەڕی 31ی لالیگا توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ریال مایۆرکا بباتەوە و بەم بردنەوەیەش شاهانەکان جارێکی دیکە پیشەنگایەتیان بە بارسێلۆنای رکابەریان چۆڵکردەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە لە یارییەکەی مێرنگی دوو یاریزانی ئەو یانەیە واتە لوکا مۆدریچ و فێرلاند مێندی لەم یارییەدا کارتی زەردیان وەرگرت و بۆ یاریی داهاتووی یانەکەیان بە هۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانیان ناتوانن بەشداری بکەن، لەم یارییەدا کاسیمیرۆی ناوەڕاستکاریش بە هۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی بەشداری نەکرد و بۆ یاریی داهاتوو ئامادە دەبێت.

ریال مەدرید لە گەڕی 32ی لالیگا یەکشەممەی داهاتوو کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر لە هەرێمی کەتەلۆنیا دەبێتە میوانی ئیسپانیۆل، کە ئەو یانەیە بارودۆخی زۆر خراپە و لە پلەی دواهەمینی ریزبەندی دەبیندرێن.