بەرگریکارێکی پێشووی بارسێلۆنا وازی لە یاریکردن هێنا

بە هۆی پێکان ناچاربوو ئەم بریارە بدات

جێرمی ماتیۆ بەرگریکاری فەڕەنسی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.
جێرمی ماتیۆ کە لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد دوای سێ وەرز و لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی کرد و ئەم یاریزانە لە راهێنانەکانی دوێنێ یانەکەی لە چۆکیدا تووشی پێکانێکی قورس بوو و بەم هۆیەوە ئەمڕۆ بە ناچاری و بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند.
ماتیۆ لە ژیانی پیشەگەریدا یاریی بۆ یانەکانی سۆشۆ، تۆلۆز، ڤالێنسیا، بارسێلۆنا و سپۆرتینگ لیسبۆنا کردووە و لەگەڵ هەموو ئەو یانانە لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 615 یاریی کرد و توانی 41 گۆڵ و 35 ئاسیست تۆمار بکات.