یەکەمین هۆتێل لە بۆشایی ئاسماندا پێشوازیی لە گەشتیاران دەکات

بڕیار وایه یه‌كه‌مین هۆتێڵ له بۆشایی ئاسماندا كه‌متر له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا ده‌رگه‌ی به ڕووی گەشتیاراندا بكاته‌وه و پێشوازییان لێ بكرێت.
مێدیاكان بڵاویان كردووه، ساڵی 2027 یه‌كه‌مین هۆتێل له بۆشایی ئاسماندا كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی 50 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه، ده‌رگه‌ی به ڕووی میوانانیدا ده‌كاته‌وه.
لە ساڵی 2019ـدا دامەزراوەی گەیت وەی کە بنکەکەی لە کالیفۆرنیایە، پلانەکانی بۆ دروستکردنی هۆتێلێکی گەشتیاریی لە شێوەی کەشتیی گەشتیاری دەست پێ کرد کە مرۆڤ ده‌توانێت ڕۆژێک لە سەرووی بەرگەهەوای زەویدا گه‌شت بكات و هەڵبفڕێت.
هۆتێله‌كه كه له كه‌شتییه‌كی ئاسمانی دروست كراوه، شوێنی 440 كه‌س ده‌بێته‌وه و به ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی كێشی زه‌ویی ببه‌خشێت.
ئه‌م هۆتێله چێشتخانه، یانه‌ی شه‌وانه، هۆڵی ئاهه‌نگ، سینه‌ما، یاریگەی وه‌رزش و یارییه جۆراوجۆره‌كانی دیكه له خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها سه‌دان ڤێلای تێدایه كه گه‌شتیاران ده‌توانن به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ مانه‌وه به كرێی بگرن. هه‌ر یه‌ك له‌و ڤێلایانه 16 كه‌س ده‌گرن و سێ گه‌رماو و چێشتخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یشیان هه‌یه.