له سلێمانی تووشبوویه‌كی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا و له هه‌ولێر 51 تووشبوو چاكبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له سلێمانی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی تووشبوو به كۆرۆنا له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و له هه‌ولێریش 51 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، یاریدەدەری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تووشبویەكی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە دانیشتووی سلێمانییە و پیاوێكی تەمەن 74 ساڵە كۆچی دوایی كرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دلۆڤان محه‌ممه‌د، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 51 هاووڵاتی تووشبوو به كۆرۆنا دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌وه‌یان نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، تا ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر 622 كه‌سی تووشبوو به كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه.