وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 16 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا مردن و 195 كه‌سیش تووش بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 16 هاووڵاتی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 195 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
پوخته‌ی راگه‌یه‌ندراوی ژماره 121ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
یه‌كه‌م: كه‌ره‌نتین: 56 هاووڵاتی دیكه كه‌ره‌نتین كراون و ژماره‌ی كه‌ره‌نتین كراوان گه‌یشته 1015
دووه‌م: پشكنین:2113 پشكنینی نوێ كراون و 908یان له هه‌ولێر بوون و 592یان له سلێمانی بوونه و ئه‌وانی دیكه له دهۆك و گه‌رمیان بووه و وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هیچ پشكنینێك له هه‌ڵه‌بجه نه‌كراوه.
سێیه‌م: تووشبوون: 195 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون و 30یان له هه‌ولێر و 100یان له سلێمانی و 62یان له گه‌رمیان و 3یان له دهۆك بوون.
چواره‌م: چاكبوونه‌وه: 29 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 24یان له هه‌ولێر و 3یان له دهۆك و 2یان له هه‌ڵه‌بجه بوونه و له سلێمانی هیچ حاڵه‌تێكی چاكبوونه‌وه تۆمار نه‌كراوه.
پێنجه‌م: مردن: 16 حاڵه‌تی مردن تۆمار كراوه، كه 12یان له سلێمانی و 3 له گه‌رمیان و ته‌نیا یه‌كیان له هه‌ولێر بووه و له دهۆك و هه‌ڵه‌بجه هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه.
ئاماری گشتی:
کەرەنتین 15972
پشکنین 125824
تووشبوون: 4874
چاکبوون 1543
مانەوە لە نەخۆشخانە 3182
كه زۆرینه‌ی ره‌هایان له سلێمانین و ژماره‌یان 2629 كه‌سه و له هه‌ولێر 448 كه‌س و له دهۆك 26 و له هه‌ڵه‌بجه 79 كه‌سن.
مردن 149
كه 21یان له هه‌ولێر و 2یان له هه‌ڵه‌بجه‌ن و 126یان له سلێمانین.