له عێراقدا بازاڕی ره‌ش یاری به چاره‌نووسی تووشبووانی كۆرۆنا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ساعدی كه نیشته‌جێی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدایه، هیچ كه‌سێكی چاكبوه‌وه‌ی كۆرۆنای شك نه‌برد بۆ ئه‌وه‌ی پلازمای خوێن ببه‌خشێت به كچه خاڵه‌كه‌ی كه تووشی كۆرۆنا بووه.
ساعدی زۆر گه‌ڕاوه، به‌ڵام كه‌سی شك نه‌برد و كه‌س ئاماده نه‌بوو وه‌ك خۆبه‌خش ئه‌و چاكه‌یه له‌گه‌ڵ ساعدی بكات و گیانی كچه خاڵه‌كه‌ی رزگار بكات، سه‌ره‌نجام كه‌سێكی دۆزییه‌وه، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر په‌تاكه‌ی په‌ڕاندبوو، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه ره‌تیكرده‌وه، به بێ به‌رامبه‌ر پلازماكهی ببه‌خشێت و داوای كرد، مامه‌ڵه‌ی له باره‌وه بكه‌ن.
ساعدی پێویستی به دوو هه‌زار دۆلاره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت لیترێك پلازمای خوێن بۆ كچه خاڵه‌كه‌ی بكڕێت.
ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه ده‌ڵێت: زۆر كه‌س ئه‌وانه‌ی پیشان ده‌دام كه پلازمای خوێنیان ده‌فرۆشن. هه‌ندێك كه‌س له‌و نێوه‌دا نێوانگیری ده‌كه‌ن و كڕیار و فرۆشیار به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نن.
گوتیشی: ناچار بووین بۆ بڕێك پلازما 2000 دۆلار بده‌ینه كه‌سێك. ئێمه پاره‌كه‌مان په‌یدا كرد، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن پاره‌ی ده‌رمانێكی ئاساییان نییه چ جای پلازما.
له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیان به پلازمایه سكاڵایان ده‌رنه‌بڕیوه و نه‌یانوتووه كه توانای كڕینی پلازمایان نییه و هه‌ندێك سكاڵاش له باره‌ی درووستبوونی بازاڕێكی ره‌ش له‌و باره‌یه‌وه گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌ت.
له رێی په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه بازاڕی كڕین و فرۆشتنی پلازمانی خوێن بره‌وی پێدراوه و كڕیار و فرۆشیاره‌كان مامه‌ڵه‌ی له باره‌وه ده‌كه‌ن و نرخی گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سته‌ی شه‌رعزانانی ئه‌هلی سوننه له عێراق، له فه‌توایه‌كدا ته‌حریمی كڕین و فرۆشتنی پلازمانی خوێنیان كردووه و داوایان كردووه، هاووڵاتیان وه‌ك به‌خشین و چاكه به بێ وه‌رگرتنی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ رزگاركردنی ژیانی كه‌سێك له مردن پلازما ببه‌خشن.
هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی مه‌زهه‌بی شیعه، محه‌مه‌د مه‌هدی خالسی له فه‌توایه‌كدا حهرامیكردووه كڕین و فرۆشتن به پلازمای خوێنه‌وه بكرێت.
له مادده‌كانی 370 و 240ی یاسای سزادانی عێراقی، هه‌ركه‌سێك فریای ئه‌و كه‌سه نه‌كه‌وێت، كه رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێك بووه‌ته‌وه و داوای یارمه‌تی لێده‌كات، یان پێچه‌وانه‌ی رێنماییه ره‌سمییه‌كان بجوڵێته‌وه، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ند ده‌كرێت. له ژێر رۆشنایی ئه‌و ده‌قه یاساییه‌دا، له عێراقدا كڕین و فرۆشتن به پلازمای خوێن به تاوان هه‌ژمار كراوه و به گوێره‌ی ئه‌و ماددانه سزای بۆ دیاریكراوه.