تره‌مپ: بۆڵتن شێته
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، جۆن بۆڵتن، "شێته".
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: بۆڵتن كاره‌كانی خۆی به باشی نه‌ده‌كردن. ئه‌و هه‌ر زیره‌ك نه‌بوو. هه‌موو ئه‌وه‌ی بۆڵتن ده‌یویست ئه‌وه‌بوو، بۆردومانی خه‌ڵك بكات.
تره‌مپ گوتیشی: ره‌نگه بۆڵتن ته‌نیا كه‌س بێت له ژیانمدا بینیبێتم، هه‌رگیز خه‌نده‌ی له‌سه‌ر لێو نه‌بووه. به درێژایی یه‌ك ساڵی ته‌واو له‌گه‌ڵم بوو، نه‌مبینی خه‌نده‌یه‌ك بگرێت. جارێكیان لێم پرسی، ئایا بۆڵتن هه‌رگیز له ژیانتدا پێكه‌نیوی.